عیراقی

سەرۆک کۆمار داوایەک لە دادگەی فیدراڵی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆمار داوایەک لە دادگەی فیدراڵی دەکات
مەودا میدیا-

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق داوایەکی ئاراستەی دادگەی باڵای فیدراڵی کرد، تێیدا داوای روونکردنەوە دەکات سەبارەت بە بۆشایی دەستووری.

لە داواکەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران و پێداویستییەکانی ھەردوو مادەی 54 و 55ی دەستوور و تەواوبوونی پێداویستییەکانی مادەی 70ی دەستووری تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، داوای لێکدانەوەی مادەی 72ی دەستووری کردووە .

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقی دەستوور چارەسەری ئەو  داوا دەستوورییەی نەکرووە، کە لە بڕگەی دووی مادەی 72دا ھاتووە،  ئاماژە دەدات بە دەسەڵات و بەردەوامبوونی سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکانی، بۆ ئەوەی بۆشایی دەستووری دروست نەبێت.

بە گوێرەی مادەی 72ی دەستوور لە خاڵی ئەلیفی بڕگەی دووەمدا دەڵێت "ویلایەتی سەرۆک کۆمار بە کۆتایی ھاتنی خولی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی دێت".

خاڵی (ب) دەڵێت "سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی دوای ھەڵبژاردن و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ، بەو مەرجەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ماوەی 30 رۆژ دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان