عیراقی

لە حەنانە چی روویدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە حەنانە چی روویدا؟
مەودا میدیا-

لە دوای کۆبوونەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە حەنانە، لە توێتێکدا جەختیکردەوە "نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی".

 ئەمڕۆ سێشەممە هەشتی شوباتی 2022 نووسینگەی موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە حەنانە پێشوازی لە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کردووە.

موقتەدا سەدر لە دوای کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا جارێکی دیکە هاوشێوەی راگەیەندراوەکانی پێشووی جەختیکردەوە "نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی".

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ماڵی شیعە بووە بە دوو بەرەوە، بەرەیەکیان بەرەی سەدرە کە خاوەنی 73 کورسی پەرلەمانی عیراق و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووە و داوای پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکات و بەرەکەی دیکەشیان چوارچێوەی هەماهەنگییە و داوای پێکهێنانی حکومەتی تەوافق دەکەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان