کوردستانی
هەواڵێک لەبارەی کوڕەکانی رێبەری سەلەفییەوە گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی دامەزراندنی دوو کەس لە وەزارەتەکەیان، لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت "ئەو دوو کەسە بە گرێبەست لە جێگەی دوو کەسی دیکە دانراون کە وازیان لە کارەکانیان هێناوە".
لەبارەی دامەزراندنی دوو کەس لە وەزارەتەکەیان، لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت "ئەو دوو کەسە بە گرێبەست لە جێگەی دوو کەسی دیکە دانراون کە وازیان لە کارەکانیان هێناوە".
هاوکات هەر لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیدا هاتووە "ئێستا ھیچ دامەزراندنێکی نوێ لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھیچ کەسێک نییە".
سەبارەت بە دامەزراندنی دوو کەسەوە باسی لەوەکردووە "ئەوەی کە ھەیە ( گرێبەستە) بە کاتی (لەجێگەدانان) ئەویش بەھۆی وازھێنان یان دابڕانی کارمەندێکی گرێبەستەوە دەبێت بە ھەمان بڕوانامە، ئەو دوو بەڕێزەی ناویان ھێندراوە لە جێگەی دوو کەس دانراون کە بە ویستی خۆیان وازیان ھێناوە، بەپێی مەرج و رێنوێنیی گرێبەستیان بۆ کراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم لەجێگەدانانەی کارمەندی گرێبەست، بەپێی پێویست بە شێوەی کاتی لە ھەموو وەزارەتەکان بەردەوام پەیڕەو دەکرێت، بۆ بەرچاوڕوونی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تاوەکو ئێستا (شەست) حاڵەتی لەجێگەدانان لە وەزارەتمان کراوە، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت بەپێی رێنوێنییە کارگێڕییەکان".
روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی دامەزراندنی دوو کوڕی کەسایەتییەکی دیاری سەلەفیی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


