تەندروستی

خواردنی گونجاو بنەمای ژیانێکی تەندروستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی گونجاو بنەمای ژیانێکی تەندروستە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خواردنەکان بە بنەمای سەرەکی جەستەیەکی تەندروست دادەنرێن، پسپۆڕانی خۆراک جەخت لە گرنگی هەندێک جواردنی تەندروست دەکەن بۆ پاراستنی جەستەمان لە نەخۆشییەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریمان لە دژی ئەو ڤایرۆسانەی کە لەوانەیە هەڕەشە لە تەندروستی مرۆڤ بکەن.

ئەگەر کەسێک بە پەرۆش بێت رۆژانە خۆراکی تەندروست بخوات ئەوا مەترسی گەشەکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی کەم دەکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو رۆژێک بڕی پێویست ڤیتامین و کانزا بخۆین، لەشی ئێمە پێویستی بە خواردنە تەندروستەکان هەیە کە بریتین لە، سەوزە و میوەی وەرزی و دانەوێڵەی تەواو و ماسی و خۆراکە تەندروستەکانی دیکە.

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک شەکرە و نەخۆشی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلەکانیش پێویستە پێداچوونەوە بەو خواردنانە بکەن کە دەیخۆن بۆ ئەوەی تەندروستییان پارێزراوبێت.

جگە لە هەموو ئەمانە، خۆراک رۆڵێکی گەورە دەبینێت لە بەدەستهێنانی لەشێکی تەندروست و گونجاودا، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک جەخت لەوە دەکەن کە تۆ هیچ خۆراکێک ناخۆیت بەبێ راوێژکردن لەگەڵ پسپۆڕاندا، چونکە هەر لەشێک خۆراکی تایبەتی خۆی هەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب