کوردستانی
ئەم بڕە پارەیە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم خوێندکار و قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەکاتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی کرێی خۆێندن و دەرماڵە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەێکدا رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم خوێندکار و قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکانی) کە لە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکان دەخوێنن لەناو هەرێم بەپێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی (2019-2020) بەرەو خوار".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو قوتابی و خوێندکارانەی تا ئێستا مامەڵەی وەرگرتنی کرێی خۆێندن و دەرماڵەیان نەکردوە یان نەیان هێناوە بۆ ساڵانی خوێندنی پێش 2019-2020 پێویستە لە ماوەی (15)ڕۆژدا لە ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتى 13-2-2022 تاکو 28-2-2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە (هەولێر- سلێمانی- دهۆک) و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان و بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکوک بکەن بۆ کارى پێویست".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "گەر لەکاتی داواکراودا سەردانیان نەکەن مافی داواکردنین کرێی خوێندنەکانیان نامێنێت".
س،ر

بیروڕا