کوردستانی

یەکێتی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی  پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەب سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی لە دەباشان کۆدەبنەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق".

کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بەرهەم ساڵحە و بەشێکیش لە لایەنەکان کاندیدی یەکێتییان قبوڵ نییە، بەڵام یەکێتی دەڵێت "تاکە کاندیدمان بەرهەم ساڵحە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو 7ی شوباتی 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ کاتێکی دیکە، دوێنێش دووبارە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق کردەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan