کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی گۆڕینی باخی گشتی بۆ شوێنی بازرگانی رایدەگەیەنێت بە تودی دژی ئەم هەوڵانە دەوەستین رێگەنادەین مۆرک و مێژووى ئەم شارە لەناو بچێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 رایگەیاند "لە رۆژانی پێشوودا چەند هەواڵێکی باوەرپێنەکراو بێ بەڵگە لە سەرچاوەى نادیار باس و خواستى گەرمبوو لەسەر ئەوەی کە رەگەزى ئەم باخچە کۆنە (باخی گشتى) بگۆردرێت یان بدرێت بە بەڵێندەر هەچەندە وەک بەریوەبەرایەتىی باخچەکان زۆر بەدواداچوونمان کرد، بۆئەوەی بزانین تاچ ئاستێک ئەم هەواڵە راستە و پێشنیاری لەو شێوەیە کراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "تاوەکو ئەم ساتە ئەو جۆرە پۆستانەی دەکرێت بی بەڵگە و بێ بنەمایە بۆیە داواکارین لە نووسەر و رۆژنامەنوس و چالاکوان و روشنبیران و هاوڵاتییانى شار خۆیان بەدوور بگرن لە هەوالی بێ بەڵگە خۆ ئەگەر داواکاری یان هەوڵێکی وا هەبێت ئیمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانى زۆر بە تووندی دژی ئەم هەوڵانە دەوەستین رێگەنادەین مۆرک و مێژووى ئەم شارە لەناو بچێت".
ئەوەش هاتووە "سوپاس بۆ خەمخۆریتان دڵنیاین هەر بەڕێزێک لە دوای بڵاوبوونەوە وروژاندنى ئەم بابەتە پۆستێکی شۆسیال میدیا یان بڵاوکراوەیەک یان هەڵوێستێکی گەیاندبێت لەخەمخۆری و دڵسۆزیە بۆیە تکامان وایە ئاگاداری سەرچاوەى هەواڵ بن بە تایبەت زانیارى ناراست".
س،ر

بیروڕا