کوردستانی
دوو مافیاکەی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە خۆیان ناو نابوو "مافیای هەولێر" و دووجار پارەی فەرمانگەی ئاویان دزیوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوو رۆژ پێش ئێستا لە فەرمانگەی ئاوی قەزای خەبات قاسەی پارەی فەرمانگەکە دزرا، دوای ئەوەی پۆلیسی هەولێر چووە شوێنی رووداوەکە دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی چڕ".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد تیمێکمان پێکهێنا بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، توانیمان هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین کە هەستابوون بە ئەنجامدانی ئەو تاوانەکە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا نا کە چەندین کاری دیکەی دزی دیکەیان ئەنجام داوە، هەروەها خۆیان بە مافیای هەولێر ناساندبوو، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادەی 443 دراونەتە دادگا و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا