کوردستانی
شەپۆلێکی بەفر و باران ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسێکی دیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە شەپۆلێکی مامناوەندی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دوو رۆژ دەخایەنێت.
کەشناسێکی دیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە شەپۆلێکی مامناوەندی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دوو رۆژ دەخایەنێت.
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "سبەینێ پێنجشەممە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و لەگەڵ ھاتنی بڕێک شێی دەریای سوور شەپۆلێکی پچڕ پچڕ و مامناوەندی باران بارین لەکاتەکانی بەیانییەوە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا بەفر دەبارێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە ئاراستەی باشووری رۆژھەڵاتەوە بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و کەرکوکدا بە خێرای 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەم ناوچانەدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی دوو تا سێ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کاریگەری شێ و پاشماوەی ئەم شەپۆلە لە رۆژی ھەینیدا لەسەر ناوچەکە بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چڕبوونەوەی ھەورەکان دەبێت بە شێوەی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران بەشێوەی کەشی بەھارەی لە ناوچەی جیاجیادا لە ھەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە دەبێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


