کوردستانی
پارەی سێ ساڵ بە جوتیارانی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغدا و وەزیرى بازرگانیى عیراق جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرى کۆتایی کێشەى خەرجکردنى پارەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێمی کوردستان.
نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغدا و وەزیرى بازرگانیى عیراق جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرى کۆتایی کێشەى خەرجکردنى پارەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە بەغدا سەردانی عەلا ئەحمەد جبوری، وەزیری بازرگانیی عیراقی کردووە و لە دانیشتنێکدا جەختی لە خەرجکردنی مافی دارایی ساڵانی 2014-2015-2016 جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردەوە لە کۆتایی ھێنانی ئەم کێشەیە لە رێگەی چەسپاندنی بڕە پارەی ماوە لەپڕۆژە یاسایی ساڵی 2022 و بە نووسراو ئەم پێشنیازە بەرز بکرێتەوە بۆ ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی.
لە ساڵی 2014-2015-2016ەوە بەشێک لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەنم و دانەوێڵەیان بە حکومەتی ناوەند فرۆشتووە تائێستا پارەکەیان وەرنەگرتووە.
ر. ئ.
لە ساڵی 2014-2015-2016ەوە بەشێک لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەنم و دانەوێڵەیان بە حکومەتی ناوەند فرۆشتووە تائێستا پارەکەیان وەرنەگرتووە.
ر. ئ.
بیروڕا


