کوردستانی
هەولێر؛ مێردمنداڵێک خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، مێردمنداڵێك كه له‌گه‌ڵ چەند هاوڕێیەکیدا چونه‌ته به‌نداوی دیبه‌گه به‌مه‌به‌ستی مه‌لەکەردن، له‌ئاوه‌كه‌دا خنكاوه و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێندراوه‌تەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نۆی شوبات سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به مەودا میدیای راگەیاند "مێردمنداڵێك به‌ناوی (م. ه) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی چونه‌ته به‌نداوی گوندی كاریتان، كه ئاوه‌كه به‌هۆی باران له به‌نداوی ئه‌و گونده كۆبووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه خنكاوه".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و مێردمنداڵه ته‌مه‌نی 13 ساڵه و نیشته‌جێی ناحیه‌ی دیبه‌گه‌یە له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێره‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنراوه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه".
سەرکەوت کاڕەش داواشی له‌دایكان و باوكان كرد، ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن له‌م وه‌رزه‌دا و به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن بچنه به‌نداو و روبار و ده‌ریاچه‌كان.
ر. ئ.

بیروڕا