کوردستانی
گەرمیان؛ هاوڵاتییەک بە تاپڕ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای کەلار هاوڵاتییەک کوژرا، بە وتەی کەسوکارەکەشی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراوە.
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی ( خ. ف. ع. ) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە وتەی کەسوکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ دوو هاوڵاتی هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێش دەرگەی ماڵی خۆیان بەچەکی تاپڕ تەقەیان لەناوبراو کردووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "لەسەر سکاڵای کەسوکاری کوژراوەکە دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکردووە".
ر. ئ.

بیروڕا