کوردستانی
ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سلێمانی هەر خاوەن کار و بازرگانێک لە کاتی تازە کردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بێت و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت بەپێچەوانەوە مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە.
لە سلێمانی هەر خاوەن کار و بازرگانێک لە کاتی تازە کردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بێت و کارتی ڤاکسینیان پێ بێت بەپێچەوانەوە مۆڵەتی بۆ تازە ناکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری بازرگانان و خاوەن کارەکان دەکرێتەوە لە بەرواری (10 - 2 - 2022) بەدواوە هەر خاوەن کارو بازرگانێک لە کاتی دەرهێنان و تازە کردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی، پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بێت".
باسی لەوەشکردووە، خاوەنکارەکان دەبێت کارتی ڤاکسینیان پێ بێت بەپێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی رایی ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، خاوەنکارەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی رێنماییەکانی تایبەت بە تازە کردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی تەندروستیی سلێمانی بکەن.
ر. ئ.

بیروڕا