عیراقی

دەستپێشخەرییەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستپێشخەرییەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانەوە
مەودا میدیا-

بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستویی سیاسیی عیراق چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستپێشخەرییەکی  بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەھۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ماوە دەستورییەکان پێشێلکراون.

لە دەستپێشخەرییەکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان داوا لە ھەموو لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان دەکات قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی و دانوستان دەستپێبکەن و ھاوبەشیی راستەقینە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دروست بکەن. 

هاوکات داواشی لە رەوتی سەدر و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردووە دانوستان بکەن بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی بۆ خزمەتکردنی وڵات بە جۆرێک کە دور بێت لە بەش بەشێنە. 

هەر لە دەستپێشخەرییەکەدا جەختیشکراوەتەوە لەوەی کە دەبێت کوتلەکانی پەرلەمان رێکبکەون لەسەر پێوەرەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی بەھێز و بەتوانا کە بتوانێت ئەم قۆناغە تێبپەرێنێت و پێکھێنانی حکومەتیش بەپێی پێوەرەکانی دەست پاکی و توانا بێت تا بتوانێت بڕیار و ھەنگاوی گرنگ لە بەرژوەندی عیراقییەکان بنێت . 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان