عیراقی

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوام دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوام دەبن
مەودا میدیا-

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەوان نیازیان نییە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كۆتایی بە خۆپیشندانی هاوڵاتیان بهێنن.

عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند "نیازی ئەوەمان نییە كە كۆتایی بە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بهێنین، پێمان وایە خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیانە و داوای خزمەتگوزاری دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتیش كە لە چەند رۆژی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی پێ دەدرێت كۆتایی بە خۆپیشاندانی خۆپیشاندەران ناهێنین و ئەوان لەسەر شەقام دەمێنەوە".

ماوەی زیاتر لە 3 مانگە هاوڵاتی بەشێكی زۆر لە شارەكانی عیراق دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و رژاونەتە سەر شەقام و تا ئێستاش بە هەزار خۆپیشاندەر كوژراو برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان