کوردستانی

لەم قەزایە شەڕ دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم قەزایە شەڕ دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر رووبەڕووبوونەوە لە نێوان دانیشتووانی قەزاکە و هێزەكانی زێرەڤانی روویدا، خەڵكی ناوچەكە ناڕازین لەو هەڵمەتەی بۆ رووخاندنی خانووە زیادەڕۆكان دەستیپێكردووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە قەزای خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گرژی و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێكی سەر بە زێرەڤانی و بەشێك لە دانیشتووانی قەزای خەبات-ی سەر بە پارێزگای هەولێر روویداوە".

ئەوە لەکاتێکدایە هەڵمەتێك بۆ رووخاندنی خانووە زیادەڕۆكان لە ناوچەكە دەستیپێكردووە، ئەو کەسانەی لە خانووە زیادەڕۆکان دەژین دەڵێن، ناچارانە روویان لەو خانووانە كردووە و هیچ شوێنێكی دیكەی ژیانكردن شكنابەن، بەڵام هێزە ئیداری و ئەمنییەكان سوورن لەسەر رووخاندنیان، بۆیە ئەمڕۆ جارێكی دیكە گرژی روویدا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan