کوردستانی
پاسەوانەکەی شاباز زەمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد، کە هاوڵاتییەکی بە فیشەک بریندار کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد، کە هاوڵاتییەکی بە فیشەک بریندار کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو کاتژمێر 11:45 له رێستۆرانت و كافتریاى رێحانه شه‌ڕ و گرژى دروستبوو لەئەنجامدا هاوڵاتییه‌ك بریندار بوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ى پێكردبوو".
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه. م. ح.) له‌دایكبووى 1997 به‌بڕیارى دادوه‌ر راگیراوه و دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونى تۆمه‌تبار ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كى دیکە له جۆرى ده‌مانچه.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پاسەوانی هونەرمەند شاباز زەمانی بووە، شەوی رابردوو ئەو هونەرمەندە لەو کافتریایە لایڤ میوزیکی هەبووە، ئەمڕۆش قایمقامییەتی سلێمانی بڕیاریدا لایڤ میوزیک لەو کافتریایە قەدەغە بکرێت.
ر. ئ.

بیروڕا