کوردستانی
لە وەزارەتی داراییەوە هەواڵێکی خۆش هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە وریگرتووە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو هەریەکە لە وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن مووچە وەردەگرن.
دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد و پرۆسەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تائێستا بەردەوامە.
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا