کوردستانی
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینان دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا رێکارێکی خانەنشینبوونی هەموارکردەوە کە لە بەرژەوەندی ئەو فەرمانبەرانەدایە جاری دووەمیانە خانەنشین دەبن.
بەشێک لە فەرمانبەران، دوای ئەوەی جاری یەکەم لەسەر خواستی خۆیان، یان بە هەر هۆکارێک، خانەنشینبوون، پاداشتی خانەنشینبوونیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام دواتر گەڕاونەتەوە سەر کارەکەیان و بۆ جاری دووەم کە خانەنشین دەبن کێشە بۆ وەرگرتنی پاداشتەکە دروستدەبوو، بەشێوەیەک کە لە جاری دووەمدا پاداشتیان پێ نەدەدرا و پاداشتی خانەنشینبوونی یەکەمیشیان لە ئاست خزمەتەکەیان نەبوو.
لە نوێترین بڕیاردا، کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی بە رێککەوتی ئەمڕۆ 10ی شوباتی 2022 لەسەرە، ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی کە جاری دووەمیانە خانەشین ببن، دەتوانن پاداشتی خانەنشینبوونی یەکەمینیان بگەڕێننەوە بۆ وەزارەت و لەبەرانبەردا پاداشتی خانەنشینبوونی دووەم وەربگرن کە بەهۆی زیاتربوونی ساڵەکانی خزمەتیانەوە بڕەکەی زیاترە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەم رێکارە تا ماوەی 60 رۆژ بەردەست دەبێت و ئەو کەسانەی کێشەی لەو شێوەیان هەیە دەبێت لەو ماوە دیاریکراوەدا بچن بەدەم مامەڵەکانیانەوە.
ب.م

بیروڕا