کوردستانی
عیراق تەواوی زیانەکانی کوەیتی قەرەبوو کردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی قەرەبووەکان لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، عیراق تەواوی زیانەکانی شەڕی داگیرکردنی کوەیتی لە ساڵی 1990 قەرەبوو کردەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بووە.
لیژنەی قەرەبووەکان لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، عیراق تەواوی زیانەکانی شەڕی داگیرکردنی کوەیتی لە ساڵی 1990 قەرەبوو کردەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بووە.
لیژنەکە دوای کۆبوونەوەی لە ژنێف ئاماژەی بەوەکردووە، عیراق لە 13ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەو قەرەبووەی تەواوکرد کە لیژنەکە بڕیاری لەسەر داوەو پابەند بووە بە قەرەبووکردنەوەی ھەموو ئەو کەس و قەوارانەی لەکاتی داگیرکردنی کوەیت زیانیان بەرکەوتووە و لیژنەکە رەزامەندی داوە لەسەر قەرەبووکردنەوەیان.
لەدوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عیراقەوە لە ساڵی 1990، 2.7 ملیۆن سکاڵا پێشکەش بە لیژنەی قەرەبووی نەتەوەیەکگرتوەکان کراو داوای زیاتر لە 352 ملیار دۆلار قەرەبوو لە عیراق کرا، بەڵام لیژنەکە رەزامەندی لەسەر 1.5 ملیۆن سکاڵا پیشانداو کۆی ئەو قەرەبووەی کەوتە سەر عیراق بە 52.4 ملیار دۆلار دیاری کرا.
بیروڕا


