کوردستانی
لە پیرمام چی روودەدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە پیرمام و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.

لە پیرمام مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و بڕیارە لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆ بکەن کە یەکێک لەوان پرسی سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراقە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەمڕۆش فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لە بارەی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی رایگەیاند "ئەگەری زۆرە لەسەر كاندیدێك كە لە هەردوولا نەبێت رێكبكەوین، بەڵام من بە كۆنكریتی ناڵێم، وە لەوانەیە ئەوەش لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، بەڵام ئەوە چەندین جارە سەرۆك كۆمار بۆ برادەرانی یەكێتیە قەیچێكە با ئەم چوار ساڵەش بۆ پارتی بێت، برادەرانی یەكێتی پۆستەكانی دیکە وەربگرن".
ر. ئ.

بیروڕا