کوردستانی

دادگەی سلێمانی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگە رەتدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی سلێمانی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگە رەتدەكاتەوە
مەودا میدیا-

لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆكایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگە و كردنی بە پرۆژەی بازرگانی رەتدەكاتەوە و بەڵێنی رێوشوێنی یاسایش دەدات.

لە دوای بڵاوکردنەوەی چەند دەنگۆیەک لەسەر فرۆشتنی دادگەی سلێمانی و کردنی بە پرۆژەی بازرگانی سەرۆكایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند پەیجێكی فەیسبوك و میدیای ئەلیكترۆنیدا هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە بینای دادگەی تێهەڵچونەوەی سلێمانی فرۆشراوە، ئێمە لە سەرۆكایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە بەدرۆدەخەینەوە و ئەو جۆرە هەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەكاری دەزانین كە مەبەستیان تێكدانی میزاجی هاوڵاتییان و شڵەژانی ئاشتیی كۆمەڵایەتییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سكاڵا لەدژی هەر سایت، پەیج، ئەكاونت و دەزگایەكی راگەیاندن دەجوڵێنین كە ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوكردووەتەوە و ئیجرائاتی یاسایی توند و پێویستیان بەرانبەر دەگرینەبەر، تا پەندی لێوەربگیرێت و چیتر هاوڵاتییان لە خشتەنەبرێن و یاری بە میزاج و هەستیان نەكرێت.

ئەوە لەکاتێکداتەیە ئەمڕۆ لە هەندێك لە پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆیەك بڵاوكرایەوە بەوەی بینای دادگەی نوێی سلێمانی كە دەكەوێتە دەروازەی شار فرۆشراوە و دەكرێت بە باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan