کوردستانی
پرۆژە گرنگەکەی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیای دۆیجەبانی ئەڵمانی واژۆ کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات پرۆژەکە کاتی زۆری دەوێت.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022 یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ کۆمپانیای دۆیجەبانی ئەڵمانی واژۆ کرد بە مەبەستی گەیاندنی هێڵی ئاسنین بە هەرێم، بڕیارە بودجەی پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیا جیهانییەکانەوە دابینبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "جێبەجێکردنی پرۆژەکە کاتی زۆری دەوێت، بۆیە هیوادارین پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت، هەروەها کارەکانی پرۆژەکە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام دەدرێت".

س،ر
بیروڕا