کوردستانی

بکوژی گەنجێک خۆی رادەستی پۆلیس کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی گەنجێک خۆی رادەستی پۆلیس کرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد تۆمەتباری سەرەکی گەنجە کوژراوەکەی دوێنێی کەلار خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، ئاماژە بەوەشکراوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان ماوە دەستگیر بکرێت.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بە چەکی تاپڕ تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و کوژرا کەسوکارەکەی سکاڵایان لە دوو تۆمەتبار کرد کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022 یەک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ح - ع - ج) خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی کەلار کرد".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی  لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan