کوردستانی
رۆژی یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022ی بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، رۆژی یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 مووچەی مانگی یەکی وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2022 کۆتایی دێت و مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
س،ر

بیروڕا