کوردستانی
رەخنەی تووند لە بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارانی ناکارامە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە لەلایەن مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستانەوە.
ئەحمەد محەمەد سەعید، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لەبارەی زیادکردنی کرێی کرێکاری ناکارامە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "زیادکردنی کرێی کرێکاری ناکارامە لە 285 هەزارەوە بۆ 350 هەزار دینار هەڵەیەکی دیارە، چونکە بەراورد نەکراوە بە کرێی ئێستای کرێکاری ناکارامە کە کاتژمێرێک کارکردن کرێکەی 2500 دینارە کە مانگانە 480 هەزار دینار دەکات بەبێ رۆژانی پشوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "350 هەزار دینار مژدەیەکی خۆش نییە بۆ کرێکاران، بەڵکو دەکرا لایەنی کەم کرێی کرێکاری ناکارامە بکرایە بە 450 هەزار دینارە، چونکە لە ساڵی رابردوودا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق بڕی مووچەی ئەو کرێکارانەی کرد بە 450 هەزار دینار، بەڵام لە هەرێم بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا".
ئەحمەد محەمەد وتی "پێویست بوو کرێی کاتژمێر لە پێشدا دیاری بکرایە، دواتر کرێی مانگانە دیاری بکرایە، هەروەها پێویستە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەر دوو ساڵ جارێک بە بڕیاری کرێی کرێکاری ناکارامەدا بچێتەوە، بۆیە پێشنیاز دەکەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەپێناو بەرژەوەندیی ئەو کرێکارانە چاو بە بڕیارەکەدا بخشێنێتەوە".
س،ر

بیروڕا