کوردستانی

ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل لە قەزای پشدەر.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین هاتووە "هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان سێ کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد و لەبەردەم دادگا و پۆلیسدا دانیان ناوە بەوەدا کە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان دزیووە وە دەستیش گیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو سێ تۆمەتباره کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە بەوتەی خۆیان پێشتر پلانیان بۆ ئەوەداناوە کە شەوانە ماتۆڕسکیل بدزن، پاشان بە پارچە و بە ساغی بیفرۆشنەوە بە نرخێکی کەمتر لە نرخی خۆی بە دوکانەکانی چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل و خەڵک، هاوکات بەڕێز دادوەر بە گوێرەی مادەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی هەر 3 تۆمەتبارەکەی راگیرکرد و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەلایەکی دیکەوە کەسێکی دیکە دەستگیرکرا کە پارچەی ماتۆڕسکیلی دزیاری کڕیووە لە تۆمەتباران و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە گوێرەی ماددەی 461 راگیرکرا".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "مکافحە بە کەمتر لە مانگێک دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە 10 ماتۆڕسکیلی دزیاری و ڕێوشوێنی یاسایش بەرانبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر، بۆیە داوا هاوڵاتییان دەکەین خۆیان بە دووربگرن لە کڕین و فرۆشتن بە پارچەکانی ماتۆڕسکیل و ماتۆڕسکیل بە ساغی تا دڵنیانەبنەوە لێی کە دزیاری نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan