کوردستانی
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە: کەس ئامادە نییە، تەرمی سەروین خورشید وەربگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆش تەرمی سەروین خورشیدی تەمەن 26 ساڵ لەلایەن کەسوکارەکەیەوە وەرنەگیراوەتەوە و هەر لە پزیشکی دادی هەولێرە.
عەمید عهلی عهبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022 تەرمی سەروین خورشید وەرنەگیراوەتەوە و لە پزیشکی دادی هەولێرە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەسوکاری سەروین خورشید نادیارە و هیچ کەس ئامادە نییە تەرمەکەی وەربگرێتەوە، هەروەها کەیسی کوشتنی سەروین لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆیەیە لای دادوەری لێکۆڵینەوە و هیچ کەسێکیش سکاڵای تۆمار نەکردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 لە شەقامی ئازادی قەزای کۆیە سەروین خورشیدی تەمەن 26 ساڵان درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
س،ر

بیروڕا