کوردستانی

شۆفێرێکی پەرلەمانی کوردستان کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێرێکی پەرلەمانی کوردستان کوژرا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عارەبانی شاری هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا بەپێی وتەی پۆلیس بێت کوژاروەکە شۆفێری پەرلەمانی کوردستانە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسیدا هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (عارەبان) نزیک مزگەوتی پاشا، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی رووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە".

ئەوەشخرایەڕوو "لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (دڵدار حەمەد ئەمین مستەفا) تەمەن (50) ساڵ شۆفێرە لە پەڕلەمانی کوردستان کوژراوە، لەکاتی ئێستادا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەخەینەڕوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan