کوردستانی

پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند کە هەشت رۆژ پێش ئێستا گەنجێکیان لە نزیک قەڵای شیروانە لە قەزای کەلار کوشت.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی لە رێکەوتی 2/2/2022 تەرمی گەنجێک بەناوی (ع - م -غ ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لەنزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوە و سود بینین لە کامءرای چاودێری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بە تۆمەتی کوشتنی ناوبراو پێنج کەسیان دەستگیرکرد لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan