کوردستانی
بڕیارێکی حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه پسپۆرییه‌كانە رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشینەکانەوە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیاری داوە، ئاماژە بەوە کەسانەش دەکات کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
شیرین حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه پسپۆرییه‌كان بە ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە "ماوه‌یه‌كه نووسراو و پێشنیازی زۆرمان سه‌باره‌ت به بابەتی ئه‌و پێشینانه‌ی هاوڵاتییان وه‌ریانگرتووه سزای دواكه‌وتنی هاتووەته سه‌ر له باره‌ی لێخۆشبوونی سوودی دواكه‌وتنی ئه‌و پێشینانه‌ی كه هاوڵاتییان وه‌ریان گرتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی دیراسه‌ی خۆی كردووه و به‌رزی كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رووی خۆی، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، ئێستا خۆشبه‌ختانه ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "خۆشبه‌ختانه حكومه‌تی هه‌رێم به‌و لێخۆشبوونه هه‌ستاوه كه ئه‌مه هه‌لێكی زێڕینه و داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌م به ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌وه بچن و به هه‌لی بزانن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشینه‌كان له بڕیاره‌كه هاتووه كه تائێستا شتی وا نه‌بووه له هه‌مان كاتدا له سوودی دواكه‌وتن لێیان خۆش ده‌بن له‌و بڕه پێشینه‌یه‌ی كه وه‌ریشیان گرتووه له بڕی 15%ی بڕه پاره‌كه‌ی خۆش ده‌بێت".
لەبارەی ئەوەی بڕیارەکە کێ دەگرێتەوە ئەوەی خستووەتەڕوو "پێویسته ئه‌و كه‌سه كه هه‌موو پشكه‌كانی له سه‌ریه‌تی و هه‌موو پێشینه‌كه‌ی كه وه‌ریگرتووه له ماوه‌ی 90 ڕۆژی كاركردن بۆ بانكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆیه ئه‌و كات سوومه‌ند ده‌بێت و بڕیاره‌كه ده‌یگرێته‌وه".
س،ر

بیروڕا