کوردستانی
مین بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەماوەی کەمتر لە 40 رۆژدا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان ژمارەیەک منداڵ بوونەتە قوربانی بەهۆی تەقینەوەی مین.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 5ی شوباتی 2022 بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی رەزائابادی شاری مێهران منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی "سوهەیل هاشمی" بە سەختی برینداربوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، سوهەیل هاشمی لە کاتی یاری تووشی ئەم رووداوە بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی کەمتر لە 40 رۆژدا لایەنی کەم شەش منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران، دێهلوران و قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین دەست و قاچیان بە سەختی بریندار و تەنانەت کەمئەندام بوون.
هەنگاو پێشتر رایگەیاندبوو "لە ساڵی 2021 نزیکەی 43 هاوڵاتی لە سنووری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە دوو کەسیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بووە.
س،ر

بیروڕا