ئابووری

ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوودا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوودا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

رێکخراوى روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانى نەوت ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی 2022 ئاشکرا دەکات.

لە راپۆرتێکدا رێکخراوى روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانى نەوت رایگەیاند "لە پرۆسەکانی نەوت لە مانگی کانونی دووەمی 2022دا نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێگەى 20 کەشتی قەبارە جیاوازەوە بارکراوە کە بۆ حەوت وڵاتی جیاواز رۆشتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد   "کۆی نەوتی بارکراو لە ماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە 13 ملیۆن 970 هەزار و 479 بەرمیل، بە تێکڕا رۆژانە 450 هەزار و 661 بەرمیل نەوت بووە، هەروەها لە مانگی کانونی دووەمدا یۆنان زۆرترین نەوتی هەرێمی کڕیوە و بە پلەی یەکەم دێت کە بڕی 4 ملیۆن و 248 هەزار و 78 بەرمیل بووە و بەڕێژەی 30%ی هەموو نەوتی بارکراو بووە".

هەر لە راپۆرتەکەدا رێکخراوەکە باسی لەوە کردووە "ئیتاڵیا بە پلەی دووەم دێت بڕی 3 ملیۆن و 778 هەزار و 212 بەرمیل بووە کە رێژەی 27% پێکدەهێنێت، هەروەها لە پلەی سێیەمدا وڵاتی ئیسرائیل دێت بڕی دوو ملیۆن و 230 هەزار و 351 بەرمیل بووە کە رێژەی 21%ی نەوتی بارکراوی هەرێم پێکدەهێنێت و بەدوای ئەوانیشدا هەریەک لە ئیسپانیا، کرواتیا، رۆمانیا و بولگاریا دێن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan