کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن دوو کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەک ماتۆڕسکیل، هەروەها دەستیش بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلدا گیرا.

ئەمڕۆ هەینی 11ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan