کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرهێنانی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی دەرهێنانی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەمەودوا ئەو هاوڵاتییانەی دوو ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە دەتوانن ناسنامەی كوتانی كۆرۆنا دەربهێنن، بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان هەبێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتیی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تیادا هاتووە، لەمەودوا ئەو هاوڵاتییانەی دوو ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە، دەتوانن ناسنامەی كوتانی كۆرۆنا دەربهێنن، بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان هەبێت و لە بری ئەوە كارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی بەكاردێت، بەڵام ئەم كارتە تەنیا بۆ ناوخۆ بەكاردێت و بۆ گەشتكردن كاری پێناكرێت".

لە نووسراوەکەشدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئەوانەی ناسنامەی كوتانی كۆرۆنایان بۆ گەشت دەوێت، ئەوا دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەكەیان دەریبهێنن، بەو مەرجەی پاسپۆرتەكە بەسەر نەچوبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan