کوردستانی
کچێکی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 17 ساڵ کە پیشەی خوێندکارە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بێت پێدەچێت بە پەت خنکابێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی شوباتی 2022 تەرمی کچێک بەناوی (خ . ئـ . و) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر ـ سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش پێدەچێ بە پەت خنکابێ، بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
س،ر

بیروڕا