کوردستانی

بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، دەستیش بەسەر چەکەکەدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە شەقامی (150 مەتری) کەسێکیان بە ناوی (ئ. ک. م) بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (کڵۆک)دا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی بنکەی پۆلیسی شاوێس کرا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan