کوردستانی
شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا کەسێک برینداربووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمشەو لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو بەهۆی مامەڵەکردن لە گەراجێکدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک برینداربووە و باس لەوە دەکرێت بریندارەکە ژنە و تەندروستیی ناجێگیرە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە.
س،ر

بیروڕا