کوردستانی
مەحمود سەنگاوی: لاوەکانمان رێگە نادەن حساب بۆ یەکێتی نەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو یەکێتییەی هەزاران شەهیدی داوە دەیانەوێت حسابی بۆ نەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات ئێمەش قبوڵی بکەین لاوەکانمان قبوڵی ناکەن.
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی بەشداری کردنی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی خاتوو غەریبە دایکی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم لە وتەیەکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "لەکاتێکدا ئێمە هاتینە ئەم مەیدانە و سەدان تێکۆشەری وەک مامە حەمە سەعید و دایە غەریبە و کوڕەکانی و کەسوکارە شەهیدەکەیان هاتنە مەیدان ئەم ناوچەیە چۆڵ کرابوو کەسی لێنەبوو، ئێمە وازمان لەخۆشی ژیانی خۆمان هێناو هاتینە ئەم شاخە بۆ ئەوەی میلەتەکەمان رزگار بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا میلەتەکەمان ئازادە بەڵام ئەو یەکێتییەی هەزاران شەهیدی داوە دەیانەوێت حسابی بۆ نەکەن، ئێمەش قبوڵی بکەین لاوەکانمان قبوڵی ناکەن، چونکە برا و دایک و باوک و کەسوکاریان لەپێناو ئەم خەباتە لەدەستداوە".
وتیشی "بەئومێدین هەموو لایەک لەجیاتی بیرکردنەوە لە شتی بچوک ئامانجی گەورەمان هەبێت و ئازادی میلەتەکەمان لە هەموو شتێک گەورەترە".
س.ر

بیروڕا