کوردستانی

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ژنێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا_سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ هەینی له یەکێک لە پارەکەکانی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا.

عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە مەودا میدیای راگەیاند  ''ئەمڕۆ هەینی 11ی شوباتی 2022 دواى ئاگاداركردنەوەى پۆليس له رووداوەکە مەفرەزەکانی پۆليس گەيشتنه شوێنەكه و تەرمەكەی رەوانەی پزیشکی داد کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "بنکەی بەردەڕەشی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ژنەکە بە جەڵتەی دڵ مردووە".

ژنەکە تەمەنی 39 ساڵە و ناوی "نەورۆز محەمەد"ە و خەڵکی ناحیە کەڵکچییە.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan