عیراقی
عیراق ڤیزا لەسەر ھاوڵاتییانی ئێران ھەڵدەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە پێدانی ڤیزا بە ھاوڵاتییانی ئێران بۆ سەردانی عیراق ھەڵبگرێت.
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە پێدانی ڤیزا بە ھاوڵاتییانی ئێران بۆ سەردانی عیراق ھەڵبگرێت.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، بەڵێنیداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەو ھاوڵاتییە ئێرانیانەی کە لە دەروازە سنورییەکانەوە سەردانی عیراق دەکەن.
ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتییانی ئێران لە مانگی ئازاری داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە سەردانی عیراق دەکەن.
پشتریش ئێران و عیراق رێککەوتن لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتییانی یەکتر، بۆ ئەوانەی کە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن.
ر. ئ.
ر. ئ.