کوردستانی
"سوریا دەیەوێت بگەڕێتەوە پێش ساڵی 2011"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، حكومەتی سوریا داوا دەكات بگەڕێنەوە بۆ پێش رووداوەكانی ساڵی 2011، بەڵام ئەوە قبوڵ ناكەن.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رادەگەیەنێت، باوەڕیان وایە بەبێ ئەمەریكا چارەسەری سیاسی لە سوریا بەدەستنایەت، گرنگە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی سیاسی و دەبێت لەم بوارەدا رۆڵ بگێڕێت و ئەمەش بۆچوونی ئەوانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەستی ئەوەیە رۆڵی واشنتن تەنیا بۆ شەڕی داعش نییە و رۆڵی ئەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسیش زۆر پێویستە، تەنیا رێگە بۆ لەناوبردنی داعش بریتییە لە بوونی چارەسەرێكی سیاسی.
فەرماندەی هەسەدە لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، دەیانەوێت بگەنە رێككەوتنێكی سیاسی لەگەڵ رژێمی سوریا و هەندێك پەیوەندییان پێكەوە هەیە، بەڵام نەگەیشتوونەتە خاڵێك كە رێككەوتن هەبێت، چونكە رژێمی سوریا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011، واتە بۆ پێش رووداوەكانی ئەو ساڵە و ئەوەش گونجاو نییە و پێیان وتوون ناكرێت بگەڕێینەوە بۆ پێش دۆخی رووداوەكان.
ر. ئ.

بیروڕا