کوردستانی
تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە هەولێر تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە، کە پێکهاتووه له کەلەسەر و ئێسک و پروسک، كه ته‌رمی دانه‌ری ته‌مه‌ن 10 مانگه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "كاتژمێر 6:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزەکانی بنکەی پۆلیسی شەمامک، دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزیەوە کە پێکهاتبوو، لە کەلەسەر و ئێسک و پروسک".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند "له رێگه‌ی هاوڵاتییانی گوندی سۆربه‌ش كاكه‌ڵا ته‌رمی دانه‌ری ته‌مه‌ن 10 مانگی دۆزرایه‌وه".
دانه‌ر نەبەزی ته‌مه‌ن 10مانگ رۆژی 17ی 12ی 2021 به‌هۆی دروستبوونی لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا لافاو بردی و بێسه‌روشوێن بوو، هه‌ر ئه‌وكات پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه 12 كه‌س مردون و دوو كه‌سیش بێسه‌روشوێنن، پێشتریش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شوانه‌كه راگه‌یه‌نرابوو.

ر. ئ.
بیروڕا