کوردستانی
بڕیارێک لە سەرۆكی شارەوانیی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەك سەگ لە شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە لەناوچوون، سەرۆكی شارەوانی دەڵێت "كاری كۆكردنەوەیان راگرتووە و پشكنین بۆ هۆكارەكەی دەكەن".
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەك سەگ لە شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە لەناوچوون، سەرۆكی شارەوانی دەڵێت "كاری كۆكردنەوەیان راگرتووە و پشكنین بۆ هۆكارەكەی دەكەن".
لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی نوێی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "زۆر دڵگرانین بە روودانی ئەو کارەساتەی دوێنێ شەوی شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە و لەناوچوونی کۆمەڵێک ئاژەڵ، وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڕیارماندا بە راگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لەئێستادا".
بە وتەی سەرۆکی شارەوانی، رۆژی پێنجشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ دەست بەکاربوونی، داوای لە بەرپرسی شێڵتەرەکە کردووە راپۆرتێکی کورت و پوخت ئامادە بکات، پێشنیار و داواکاری پێداویستی و کەموکوڕییەکانی شێڵتەرەکە بکاتە پاکێجێک تا لای خۆیانەوە ھەرچییان پێبکرێت جێبەجێی بکەن.
لەیلا عومەر ئەوەشی خستەڕوو، ھەر ئەمڕۆ نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندیداریان راسپاردووە بەدواداچوونی پێویست بکەن و چەند سامپڵ و نمونەیەک بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ ڤێرتینەری و تاقیگەی تایبەتمەند بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی ئەو کارەساتە دیاری بکەن.
جەختیشی لەوەکردەوە، بەدڵنیاییەوە کار لەسەر دانانی پلان و بەرنامەیەکی وردتر دەکەین بۆ رێکخستن و بەڕێوەبردنێکی باشتری شێڵتەرەکە لە داھاتوودا.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


