کوردستانی

تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ
مەودا میدیا-

تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ کە شوێنەواری وایەر بە ملیەوە دیاربووە، پۆلیسیش دەڵێت "بەوتەی کەسوکارەکەی لە شوێنی کارەکەی خۆی خنکاندووە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە "تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (و. ج. ع.) لەدایک بووی ساڵی 2004، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە ".

باسی لەوەشکردووە "بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan