عیراقی

تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان تۆمەتبار (حەسەن تەڕاد غلیەم)یان دەستگیر کردووە، کە بەرپرسە لە زۆربەی کردەوەکانی تیرۆر و رفاندن و تۆقاندنی ھاوڵاتییان لە پارێزگای میسان.

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە، ھێزێکی تایبەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی میسان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری ورد، توانیان (حەسەن تەڕاد غلیەم) دەستگیر بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتباری دەستگیرکراو پێشتر بە گوێرەی مادەی چواری تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە ناحیەی مەشرەح لە پارێزگای میسان دەستگیرکراوە.

لە ماوەی رابروودا لە پارێزگای میسان بە دەیان کەس تیرۆر کراون و رووداوەکانیش ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، بە تایبەتی دوای تیرۆرکردنی فەیسەڵ ساعیدی دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە مادە ھۆشبەرەکان لە پارێزگاکە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان