کوردستانی
پارتی کۆنگرەی 14 دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی باس لە دوایین ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی کۆنگرەی 14ی حزبەکەی دەکات و دەڵێت "ئه‌نجامدانى كۆنگره له‌سه‌ر دوو بۆچون وه‌ستاوه".
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبەکەی عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "پارتى كۆنگره‌ى 14ى خۆى ده‌به‌ستێت و ھەموانیش ھاوڕان کە بەزوترینکات بکرێت، لەناو پارتی بۆ به‌ستنى كۆنگره دوو بۆچون هه‌یه، یه‌كێكیان پێى باشه پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و ئه‌وى دیكه‌ش ده‌ڵێت دوای ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام تائێستا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە".
باسی لەوەشكرد "ھەموو رێکخستن و ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە كۆتاییانهاتووه، ئەوەی ماوە تەنھا دیاریکردنی وادەکەیە".
پارتى تائێستا 13 كۆنگره‌ى ئه‌نجامداوه، كۆنگره‌ی یه‌كه‌مى له ساڵى 1946 به‌نهێنی له شاری به‌غدا و كۆنگره‌ی دووه‌میش له 1951 هه‌ر له به‌غدا، کۆتا کۆنگرەشی کە کۆنگرەی 13بوو لە ساڵی 2010 لە هەولێر بەستووەیەتی، ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كۆنگره‌ى 14 له شارى هه‌ولێر كۆتاییهاتووه.

ر. ئ.
بیروڕا