عیراقی
مادەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، سەرکەوتنی باش لە بابەتی پڕۆژەی سەبەتی خۆراکیدا بەدەستهاتووە و دەکرێت لە داهاتووشدا مادەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە زیاتر بکرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، سەرکەوتنی باش لە بابەتی پڕۆژەی سەبەتی خۆراکیدا بەدەستهاتووە و دەکرێت لە داهاتووشدا مادەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە زیاتر بکرێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، پرۆژەی سەبەتەی خۆراک بەردەوامی هەیە و یەکەم بەشی لەساڵی 2022 دابەشکراوە و تواندراوە رێژەیەکی باشی سەرکەوتن بەدەست بێت تێیدا.
باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەکە بە بڕیاری 160ی ئەنجومەنی وەزیران بووە کە رێگەیدا وەزارەتی بازرگانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان بکات بە مەبەستی دابینکردنی مادە بۆ سەبەتی خۆراکی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکە سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی، دەتوانرێت چەند مادەیەکی دیکە زیاد بکرێت بۆ سەبەتەکە لە داهاتوودا.
ر. ئ.