کوردستانی

سبەینێ مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022ی بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، سبەینێ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 مووچەی مانگی یەکی وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2022 کۆتایی دێت و مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan