کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگاداری كارگێڕی سەرجەم قوتابخانەكان دەکاتەوە دەبێت بە خێرایی داخڵی سیستەمی e_parwarda بن.

ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگەیاند "كارگێڕی سەرجەم قوتابخانەكان ئاگادار دەكەینەوە كە زۆر پێویستە بەپەلە یەكێك لە ژمارەكانی كارتی نیشتمانی، یان ناسنامەی باری شارستانی کە ژمارەی بایۆمەتریی لەسەرە بۆ سەرجەم میلاكی قوتابخانە لە مامۆستایان و فەرمانبەران، داخلی سیستەمی e_parwarda بكرێت".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "ناردنی ئەو ژمارانە بە مەبەستی دروستكردنی ئەژماری بانكی (حساب بانكی)یە بۆ سەرجەم میلاكی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر و هەر قوتابخانەیەك كەمتەرخەم بێت، لە داهاتوودا لە دابینكردنی مووچە بێبەش دەبێت".  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan